"بەهۆی دامەزراندنەوە كێشە دەكەوێتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە"

بەهۆی دیاریكردنی نوێنەرایەتی خۆیان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كێشە دەكەوێتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە.

بەپێی هەواڵیكَی رۆژنامەی ئاژانس، گۆڕان نزیكەی 100 پۆستی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان‌و راپرسی بەركەوتووە كە لە كارگوزارێكەوە تا بەرزترین ئاستی كۆمیسیۆنی تێدایە‌و كاتێكیش ناوی ئەو كەسانە دیاریكراوە، كێشەی ناوخۆیی بۆ دروستبووە.

سەرچاوەیەك لەگۆڕانەوە بەرۆژنامەكەی وتوە "دیاریكردنی بەشێك لەو كەسانە لەسەر بنەمای شارەزایی‌و بڕوانامە نەبووە‌و لەسەر بنەمای نزیكایەتی‌و خزمایەتی‌و واستەوە بووە. كەس هەیە ناوی هاوسەر یان كچەكەی یا كوڕەكەی نوسیوە، یان خوشكی یان براكەی دەستنیشان كردوە".

لەمبارەیەوە عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەڵێت "ئەگەر كەسێك یان بەرپرسێك كەسانی نزیكی خۆی انابێت، ئەوە ناموستەحەقە‌و من بە گەندەڵی حسابی دەكەم‌و پێویستە بوروژێنرێت".



PM:12:18:26/04/2017