سامان عومەر چی بە بێژەرە ناسراوەكەی ڕووداو دەڵێت؟

لە نوێترین وێنەدا سامان عومەر و ڕەنج سەنگاوی پێكەوە دەبینرێن و سامان عومەر پرسیارێك ئاڕاستەی هەوادارانی دەكات.
لە نوێترین وێنەدا كە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سامان عومەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە لەگەڵ ڕەنج سەنگاوی، پێشكەشكاری دیاری كەناڵی ڕووداو دەردەكەوێت
سامان عومەر لە نوسراوێك كە لەگەڵ وێنەكە بڵاویكردۆتەوە لە هەوادارانی دەپرسێت "سامان عومەر لەم وێنەیەدا چی بە ڕِەنج سەنگاوی ئەڵێ . كۆمێنتتان جیە .؟".
بەشێك لە هەوادارانی لە وەڵامی پرسیارەكەی سامان عومەردا دەڵێن "تەنها خۆتان دەزانن كە چی دەڵێن".
سامان عومەر بەیەكێك لە گۆرانی بێژە گەنجە ناسراوەكانی كوردستان هەژمار دەكرێت و خەڵكی سلێمانیە و ئێستا لە وڵاتی فیلەند نیشتەجێیە.




PM:01:03:26/04/2017