حکومەتی بەغدا ئەم بڕیارەی دژی پارتی و یەکێتی دەرکرد

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق بڕیاری پشکنینی هەموو ئەو فڕۆکانەی دەرکرد کە لەدەرەوەی عێراقەوە دێنە فڕۆکەخانەکانی هەرێم و شارەکانی تری عێراق.

کازم فنجان وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکانی ئاشکرا کرد کە حکومەتی بەغدا بڕیاری پشکنینی هەموو ئەو فڕۆکانەی داوە کە لەدەرەوە عێراق دێنە نێو فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە.

ئەو بەرپرسەی بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەموو ئەو فڕکانە دەبێت لە فڕۆکەخانەی بەغدا بنیشنەوەوە پشکنین بۆ بارەکانیان بکرێت، ئەودوا بگوێزرێنەوە بۆ شارەکانی تری عێراق.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە هەموو ئەو فڕۆکانەی لە دەرەوەی ولآت شتومەک دەهێننە نێو  هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی تا ئێستا هیچ جۆرە پشکنینێکیان بۆ نەکرێت و لە ژێر کۆنترۆڵی هەردوو حیزبدان و لە سالآنی رابردووشدا میدیا ناوخۆی و جیهانییەکان ئاماژەیان بۆ هێنانی چەک کردووە بۆ ئەم دوو فڕۆکەخانەیە بەبێ ئاگاداری حکومەتی بەغدا.





ئه‌م بابه‌ته 5815 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:47:27/04/2017