" تورکیا دەیەوێت لەشکرکێشی بکاتە سەر رۆژئاوا"
هێزێکی بێشووماری هێناوەتە سەر سنوری رۆژئاوا

لە دوێنێوە تورکیا هێزێکی بێ شوماری تانک و زرێپۆشی هێناوەتە سەر سنوری گرێ سپی لە رۆژئاوا کوردستان و میدیا جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تورکیا لەشکرکێشی دەکاتە سەر رۆژئاوا.

میدیا عەرەبی و جیهانییەکان و میدیاکانی نزیک یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا ئاماژە بۆ هێنانێکی زۆری سوپای تورکیا دەکرێت کە لەدوێنوە حکومەتی تورکیا هێناویەتییە سەر سنوری رۆژئاواو پەیامنێری ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ شەڕێکی حەتمی قورسی نێوان سوپای تورک و شەڕڤانانی یەپەگە دەکەن لە رۆژئاوای کوردستان.

ئەو ‌هێزە زۆرەی سووپای تورکیا لەسەر سنوری گردە سپی کۆکراوەتەوەو بەرامبەر ئەویش هێزەکانی سوریای دیموکراتی و یەکینەکانی پاراستنی گەل هێزێکی زۆریان لە قامشلۆ و حەسەکەوە بەرامبەر سوویا تورکیا کۆکردۆتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێستا بەئاشکرا ئۆردوغان لە وتارێکدا راشکاوانە دەڵێت ئێمە لەشکرکێشی دەکەینە سەر شاری  "منبەج" و کۆنترۆڵی دەکەین. ( ساڵی پار هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمەریکا لە چنگی داعش رزگاریان کرد).



PM:12:23:28/04/2017