هاوسەری پێشووی ژنەکەی عەبدول لەتیفی سەلەفی نهێنیەکان بۆ "سپی"ئاشکرا دەکات

ئۆرڤان ئاراس، هاوسەری پێشووی ژنەکەی عەبدول لەتیفی سەلەفی لە کارێکی هونەریدا بۆ مانگی ڕەمەزان ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و نهێنیەکانیش بۆ "سپی" ئاشکرا دەکات.
ئۆرڤان، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ "سپی" ئاشکرایکرد لە ئێستادا سەرقاڵی کارێکی هونەریە ئەویش بەشداریکردنە لە درامای سەراب کە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکانەوە پەخش بکرێت و ڕایگەیاند "لە درامای سەرابدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینم، لە ئێستادا ژیانم زۆر خۆشە و دڵخۆشم بەوەی گەڕاومەتەوە ناو دنیای هونەر".
سەبارەت بە چیرۆکی دراماکەش ئۆڕڤان بە "سپی" ڕاگەیاند "دراماکە باس لە کێشەی کۆمەڵایەتی دەکات و زۆر لە چیرۆکی ژیانی خۆمەوە نزیکە".
درامای سەراب لە نوسینی دڵبەند موستەفا و دەرهێنانی مەریوان ئیبراهیمە و لە 15 زنجیرە پێکهاتوە و چەندین ئەکتەری ناسراوی کورد بەشداریان تیادا کردووە.
ئۆرڤان ئاراس لەدایکبووی ساڵی 1991، هاوسەری پێشووی چاوان خەسرەوە کە ساڵی پار جیابوونەوە و چاوان هاوسەرگیری لەگەڵ عەبدول لەتیفی سەلەفی ئەنجامدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش چەند تۆمارێکی دەنگیان بڵاوبووەوە و باس لەوە دەکرا کە چاوان پێش جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووە لەگەڵ عەبدول لەتیفی ڕابەری سەلەفیەکان.
ئۆرڤان دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و پاش جیابوونەوەی لە چاوان گەڕاوەتەوە بۆ کاری هونەری و لە چەند شانۆ و درامایەکدا بەشداری کردوە.
بەشێک لە وێنەکان لەکاتی تۆمارکرنی درامای سەرابدا گیراون.



PM:02:09:28/04/2017