پۆلیسی هەولێر: پیاوێک خۆی کوشت

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پیاوێكی لەبەردەم ماڵی خەزوریدا "خۆیكوشتووە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕائید هۆگر عەزیز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "رووداوەكە كاتژمێرەكە 2:30 خولەكی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویداوە، لەگەڕەكی بەهاری شاری هەولێرو پیاوەكە ناوی (م،ر،ع)"

رائید هۆگر عەزیز ڕایگەیاندووە "ئەو پیاوە خاوەنی سێ منداڵ بووەو بەهۆی ئەوەی خێزانەكەی لێی زوویر بووەو لەگەڵی نەرۆشتووەتەوە بۆ ماڵەوە خۆیكوشتووە".

هەروەها وتیشی"لەئێستادا برایەكی خێزانەكەی دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە بەردەوامە".



PM:10:17:28/04/2017