هێرشی هەزاران قرژاڵ خەڵكی توشی سەرسومان كرد

لە ڕووداوێكی سەیر و دەگمەندا ژمارەیەكی زۆر قرژاڵ هێرشیانكردە سەر دوورگەیەك.
قرژاڵەكان كە لە كەنداوی بەرازەكان لە كوباوە هاتوون هێرشیانكردۆتە سەر دوورگەكانی ئەو ناوچەیە و دیمەنەكە وەك لە وێنەكاندا دیارە لە فیلمە سینەماییەكان دەچێت.
قرژاڵەكان ڕەنگاوڕەنگن و بەتەواوی ناوچەكەیان داگیردووە، هاتنی ئەو قرژاڵانە و بڵاوبوونەوەیان بە شەقام و شوێنەكانی ئەو ناوچانە و زۆری ژمارەكەیان خەڵكی توشی سەرسوڕمان كردووە.
وەرزی بەهار وەرزی زاوزێ و زیادبوونی ئەو جۆرە قرژاڵەیە و هۆكاری كۆچەكەشیان ئەوەیە دەچنە ناوچە ئاوییە گونجاوەكان بۆ ئەنجامدانی زاوزێكەیان.



AM:11:33:29/04/2017