پۆلیسی هەڵەبجە لەسەر کوژرانی برا و برازاکە ڕوونکردنەوە دەدات

سپی میدیا - هەڵەبجە

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێک تەقەی لە برایەكی و دو برازای خۆی كردوە و لە ئەنجامدا براكەی و یەكێك لە برازاكانی كوشتوە و برازاكەی دیکەشی برینەکەی سەختە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بەرزان عوسمان ڕایگەیاند بكوژەكە لە فەرمانگەی شارەوانی هەڵەبجە فەرمانبەرە و تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراوە.

وتەبێژەکەی پۆلسی هەڵەبجە وتیشی كە یەكێكیان برای بكوژەكەیە و ناوی (لوقمان غەفور كەریم)ە و تەمەنی 47 ساڵە و بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەڵەبجەیە و ئەویدیكەیان برازای بكوژەكەیە تەمەنی 24 ساڵە و فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەڵەبجە.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەشەوە بەرزان عوسمان ڕوونیکردەوە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوە و لەناوچەی گوندی عەبابەیلێی نزیك هەڵەبجە رویداوە و ئاشكراشیكرد كە ئەمە یەكەم روداوی كوشتنە لەمساڵدا لە پارێزگای هەڵەبجە.



PM:05:55:29/04/2017