رۆژنامەیەکی تورکی رێککەوتنێکی نهێنی نێوان ئۆردو‌غان و نێچیرڤان بارزانی دژی پەکەکە لە چیای شەنگال بڵاودەکاتەوە.
رۆژنامەی رۆژانەی سەباحی تورکی بەشێکی ئەو گفتوگۆیەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئۆردوغانی بڵاوکردەوە لە دوا سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە سازیکردبوو، کە بە پێچەوانەی کۆبوونەوەکانی جاران بەبێ هیچ راگەیاندنێک و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کۆتایی هات.
رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە ئۆردو‌غان و بارزانی ڕێککەوتوون لەسەر هاریکاری هاوبەش بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی بنکەو بارەگاکانی پەکەکەو پچرانی شەنگال لە پێگەی پەکەکە لە قەندیل و هەروەها پچرانی پەیوەندی پەکەکە بە رۆژئاوای کوردستانەوە.
رۆژنامەی سەباح باس لەوەش دەکات کە وەک دووەم هەنگاو ئۆردو‌غان و نێچیرڤان ڕێککەوتوون لەسەر سازدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش وەک هەنگاوی دووەمی لەشکرکێشی دژی پەکەکە و هاوپەیمانەکانی لە شەنگال ( رۆژی ٢٥ نیسان ١٦ فڕۆکەی تورکی بۆردومانی شەنگال و چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانیان کرد‌و لە شەنگال ٦ پێشمەرگەو شەرڤانێک شەهیدبوون، لەرۆژئاواش ١٦ شەرڤان شەهیدبوون).
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم لە بڕگەیەکی هەوڵێکدا باس لەو کۆبوونەوەیەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئۆردو‌غان کە رۆژی ٢٨ ی نیسان سازکرا، بەم شێوەیە دەکات " جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال قبووڵ ناكرێت و به پێویستی زانی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌وێ چۆڵ بكرێن. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا و تۆكمه‌كردنی زیاتریان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا بایهخێگی گه‌وره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئارامییهكهیشی به‌رز ده‌نرخێنێت".