بە وێنە نهێنی دوگمە سورەکەی سەر مێزەکەی ترامپ ئاشکرا بوو

لەسەر مێزەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ دووگمەیەکی سوور دەبینرێت و رۆژنامەنوونووسان شیکردنەوەی جیاجیای بۆ دەکەن، لە دواجاردا ئاشکرا دەبێت کە سەرۆک بۆچی بەکاری دەهێنێت.

ماڵپەڕی BUZZFEED ئەمریکی بڵاویکردەوە رۆژنامەنووسەکانی ئاژاسنی ئەسۆشیەتد پرێس سەرنجی دوگمەیەکی سووریان لەسەر مێزەکەی ترامپ داوە، دواتر بۆیان ئاشکرا بووە کە ئەو دوگمەیە تایبەتە بە ترامپ کە هەرجارێک ویستی "کۆکا کۆلا" بخواتەوە، دەست دەنێت بەو دوگمەیەدا.

ترامپ وا ناسراوە کە زۆر ئارەزووی بە خواردنەوەی کۆکا کۆلا یەو چەندینجار لە تویتەر پۆستی لەسەر کۆکاکۆلا کردوە.



PM:11:36:29/04/2017