هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن بەبێ فیزە سەردانی ئەم وڵاتە بکەن

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق لە ئەنجامی رێککەوتنێکی نێوان سربیاو عێراق دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

د. ئەمین بەکر پەرلەمانتاری کورد لەئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی هەواڵی سلێما نی ڕاگەیاندووە 
"ھەر ڕێکەوتنێک کە عیراق لەگەڵ وڵاتان بیکات  ھەرێمیش دەگرێتەوەو دەتوانن لەو ئیمتیازانە سودمەندبن کە بۆ ھاوڵاتیانی عیراق دەستەبەری دەکەن، بۆ ئەو ڕێکەوتنەش کە لەنێوان عیراق و سربیا کراوە، لەچوارچێوەی ھاوکاری ئەو وڵاتەدایە، کە ھاوڵاتیانی ھەردولا دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بکەن، ھاوڵاتیانی ھەرێمیش دەگرێتەوە".

وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، گرێبەستێکیان لەگەڵ سربیا واژۆکردوە، بەگوێرەی زانیاریەکانی گرێبەستەکەش ھێڵی فڕۆکەوانی نێوان عیراق و سربیا دەکرێتەوەو بەبێبەرامبەریش ڤیزا بەھاوڵاتیانی ھەردولا دەدرێت، بەئامانجی گەشتکردن.





ئه‌م بابه‌ته 8016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:56:29/04/2017