لە هەولێر 131 كەس دەستگیركران

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرایدەكات 131 كەس بەهۆی تەقەی خۆشیەوە دەستگیر كراون كە لە شەوی یاری كلاسیكۆ تەقەیان كردبوو.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد تا ئێستا 131 كەس لەسەر تەقەی خۆشی لە هەولێر دەستگیركراون.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەكەیان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لە شەوی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید تەقەیان كردووە.
هەروەها پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "لە شەوی یارییەكەدا چەكی قورس تەقێندراوە و بە دۆشكە تەقەكراوە، زۆربەی تەقەكانیش لە ماڵانەوە بووە".
عەبدولخالق تەڵعەت دووپاتیدەكاتەوە دەستگیركراوەكان كارمەندی پۆلیس و ئاسایش نین و وتی "رێگە نادەین كەسانێك ئاسایشی هەولێر تێكبدەن".



PM:12:28:30/04/2017