مام جەلال: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی جاسوسی بەعس بوو

سپی - سلێمانی

دوای ١٥ ساڵ چاوپێکەوتنی بەردەوام، کتێبی "دیداری ته‌مه‌ن.. له‌ لاوێتیه‌وه‌ بۆ کۆشکی سه‌رۆک کۆماری" کە بە یاداشتەکانی جەلال تاڵەبانی، سیاسەتمەداری دیاری کورد و سکرتێری یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بڵاوکرایەوە.

دوێنێ کتێبی "دیداری ته‌مه‌ن.. له‌ لاوێتیه‌وه‌ بۆ کۆشکی سه‌رۆک کۆماری" کە ژمارەیەک چاوپێکەوتنی تاڵەبانییە و باس لە زۆرینەی قۆناغە گرنگەکانی ژیانی سیاسی ناوبراو دەکات بڵاوکرایەوە، کە ئەمە بۆ یەکەمجارە ئەو چاوپێکەوتنانە بڵاوکرێتەوە.

ئەم چاوپێکەوتنانە لە لایەن سەڵاح ڕەشیدەوە تا ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدراوە و تێیدا زۆر نهێنی گرنگ لەم کتێبەدا سەبارەت بە قۆناغە جیاوازە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و یەکێتی ئاشکرا کراوە.

تاڵەبانی لەو کتێبەدا بۆ یەکەمجار ناوی سەرکردەیەکی یەکێتی ئاشکرادەکات کە بە وتەی تاڵەبانی جاسوسی حزبی بەعس بووە و لاشی سەیرە کە ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی حزبەکەی چۆن نەیکشتووە لە کاتێکدا لە چەندین کاتدا بە تەنها پێکەوە بوون.

سپی هەفتەی ئایندە کورتەیەک لە گرنگترین بەشی ئەو کتێبە دووبەرگییە بڵاودەکاتەوە کە ئێستا لە کتێبخانەکاندایە و نرخی ٢٠ هەزار دینارە.



AM:10:51:01/05/2017