كچە وەرگێڕێكی "ئێف بی ئای" لەگەڵ چەكدارێكی داعش هاوسەرگیری دەكات
ئاژانسێكی هەواڵی ئەمەریكی بڵاویكردەوە كە ورگێڕێكی بەئەزمونی "ئێف بی ئای" لەگەڵ گەنجێكی داعشی هاوسەرگیری كردوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی "سی ئێن ئێن" بڵاویكردەوە كە لەم ماوەیەدا هەندێ زانیاریی لە دادگای واشنتۆن دەستكەوتووە كە خاتوو "دانیلا گرینە" وەرگێڕی بەئەزمونی "ئێف بی ئای" كە پلەیەكی بەرزی لەباری ئەمنیی لە ئەمەریكا هەیە، ساڵی 2014 سەبارەت بە شوێنی سەفەرەكەی لەوساڵە درۆی كردوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، گرینە ساڵی 2014، سەردانی سوریای كردوەو لەگەڵ "دەنیز كاسپرت" كە پێشتر گۆرانی بێژی راپ بووە، هاوسەرگیری كردوە.
PM:01:45:02/05/2017