خانمێكی شۆخ‌و شەنگ كرێكاری دەكات‌و دەڵێت: حەزم لێیەتی

خانمە گۆرانیبێژی شۆخ وشەنگی باکوری کوردستان جانێ حەیران دەبێتە کرێکار لە هەولێرو ناوبراو رایگەیاند: نامەوێت ژنێکی بەناز بم دەمەوێت ژنێکی کارکەر بم چونکە کارکردن سەربەرزییە.

جانێ چەند وێنەیەکی لەکاتی کارکردنی لە سەر ماڵی یەکێک لە هاورێیەکانی لە شاری هەولێر بڵاوکردووە و وتیشی" لێرەم لەسەر ماڵی هاورێ کەم لە هەولێر زۆر دڵخۆش دەبوم لەسەر ئیشی خانو وفێری زۆر شت بووم، چونکە مرۆڤ هەر شتێک بزانێت ئەوە دەوڵەمەندییە، بروا بکەن ئەمرۆ شەش کاتژمێر کارم کردووە، چونکە زۆر حەزم لە کارکردنە، نامەوێت وەک ژنێکی بەناز خۆم نیشان بدەم".

جانێ حەیران پێشتریش لە لێدوانێکی بە دواڕۆژ دەربارەی شێوازی گۆرانی وتنو ئاھەنگە تایبەتەکانی وتی" من بۆ ھەموو کەسێک گۆرانی دەڵێم و دیسان بۆ سیاسەت مەدارەکان و بەرپرسەکانیش دەیڵێم".

جانی کە ماوەیەکە لە ھاوسەرەکەی جیابۆتەوە دەبارەی پێک ھێنانی ھاوسەرگیری بۆ جاری دووەم دەڵێت: ھەژارو دەوڵەمەند و ھونەرمەند و ھەموو کەسێک زۆر زۆر داوای ھاوسەرگیریم لێدەکەن بەڵام نامەوێت ھاوسەرگیری بکەم چونکە بە ھونەرەکەمەوە سەرقاڵم.





PM:03:49:03/05/2017