ڤیدیۆ.. سەماكارێك گێچەڵی سێكسی بە خانمە هونەرمەندێك دەكات

بەپێی گرتەیەكی‌ ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، لەمیانی بەرنامەیەكی‌ تەلەفزیۆنی ئیتاڵیادا سەماكارێكی‌ پیاو گێچەڵ‌ بە ئیما مارۆن خانمە گۆرانیبێژی‌ پۆپ-ی ئەو وڵاتە دەكات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، ئەو گرتەیە، گاڵتەو گەپێكی ئامادەكارانی بەرنامەیەكە، بەڵام لەهەمان كاتدا تووڕەیی ژمارەیەكی زۆری لە بینەران لێكەوتەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە، هەڵمەتێكی بەرفراوانی لەدژی ئەو جۆرە دیمەنانە لێكەوتەوەو داوادەكرێت رێنمایی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە دابنرێت سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ توندوتیژیی جێندەریدا.





PM:04:39:03/05/2017