سپی - سلێمانی
دوێنێ لیژنەی سزاکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
بڕیاریداوە "ئینزار"ی عادل موراد سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و
بۆچوون هەبووە لە یەکێتیش دەربکرێت.
ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئایار لیژنەی سزاکانی
یەکێتی کە پێکهاتووە لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی و هیرۆ ئیبراهیم
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و مەلا بەختیار کارگێڕ و حاکم قادر حەمە جان و عومەر فەتاح
ئەندامانی کارگێری مەکتەبی سیاسی بڕیاریانداوە کە ئینزاری عادل موراد بکەن.
سپی زانیویەتی کە بەهۆی سەفەرەوە بافڵ
تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە و ئەو پێنج کەسەی تر بە تێکڕای دەنگ
بڕیاریانداوە سزای عادل موراد بدرێت لەسەر لێدوانەکانی بۆ میدیاکان و هەندێکیش
بۆچوونیان وابووە لە یەکێتیش دەبکرێت.
عادل موراد سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی
یەکێتییە کە وەک پەرلەمانی یەکێتی وایە و کاری چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پەیڕەوی
ناوخۆی ئەو حزبەیە، هاوکات یەکێکە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی، سپی زانیویەتی
کە ئەم بڕیارەش کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.