کۆڕەک تیلیکۆم ڕۆژنامەنووسان خەڵات دەکات

‌لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم

سپی میدیا - هەولێر

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان خەڵات دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە "بۆ بەرزنرخاندنی ئەرکی ڕۆژنامەنووسان و ڕێزگرتن لە ئەرك و ماندوبوونیان کۆمپانیای کوڕەك تیلیکۆم لە لە 119 مینساڵوەگەڕی رۆژنامەگەری کوردیدا تیمی راگەیاندنی خۆی راسپارد بۆ سەردانیکردنی زۆرێك لە دەزگاکانی میدیای کوردی لە شارەکانی کوردستاندا بە مەبەستی خەلاتکردنیان. لە کەمپینێکی دوو هەفتەییدا کە لە16ینیسان دەستی پێکرد و بەردەوام بوو تاوەکو30ی نیسان، تیمەکەی کوڕەك سەردانیژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی میدیا و ڕۆژنامەنووسانیکردکە لە بواری میدیایی جیا جیا کار دەکەن. لە میانەی سەردانەکانکوڕەك پاڵپشتی خۆی دوپات کردەوە بۆ رۆژنامەنوسان و پێزانینی خۆی نیشاندا لە ئاست ئەرك و ماندوبوونیان کە بێگومان لە ڕۆژگاری سەختی ئێستادا لە هەموو کاتێك زیاتر رۆل و ئەرکیان قورسترە".


هەروەها کۆڕەک جەخت دەکاتەوە کە هەمیشە پاڵپشتی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکانی کردووە و لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هاتووە "
کوڕەك تیلیکۆم هەمیشە پاڵپشتیکردنى لە ڕۆژنامەنووسانى بە ئەرکى سەر شانى خۆى زانیووە؛ بۆیە لەم بوارەدا ئەوەندەی لە توانای دابوبێ درێخی نەکردووە و سپۆنسەرى کاروچالاکییە جۆراوجۆرەکانى ڕۆژنامەنووسانى کردووە لە سەرانسەرى کوردستان و عیراقدا. هەروەها کوڕەك ڕۆلى کارای گێراوە لە پەرەپێدانى ئابوورى وڵات و دابینکردنى ئاسانکارى پێویست بۆ سەرجەم چالاکییەکانیان لە هەر بوارێکی ژیاندا بووبێ".



AM:10:58:04/05/2017