بڵاوكردنەوەی كلیپی هونەرمەندێك قەدەغە دەكرێت
دادگاكانی لوبنان بە فەرمی بڵابوونەوەی نوێترین هونەرمەندی شۆخ‌و شەنگی لوبنانی "میریام كلینك"ی راگرت‌و بڕی 33 هەزار دۆلاریش غەرامە كرا.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه‌ی لبنان له دوای كاردانه‌وه‌ی توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی لبنان دێت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ی كلینیك.
به‌قسه‌ی ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه یه‌كه‌م كاره له مێژووی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌نده به جوانی كرا بێت و ورووژێنه‌رتریین كلیپ بوو كه كاریان بۆ كردبێت، روونیش ده‌كاته‌وه كه كاری وێنه‌گرتنی ئه‌م كلیپه نزیكه‌ی 50 ملیۆن لیره‌ی لبنانی تێ چووه و به بڕوای ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلیپه‌كه له چه‌ند ڕۆژی سه‌ره‌تادا بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه ئه‌م دژایه‌تییه‌ی كراوه.
هۆكاری ڕاگرتنی كلیپه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه منداڵێكی كوڕی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان له ڤیدیۆكه‌دا چه‌ند جارێك جه‌سته‌ی میریام كلینیك ده‌لێسێته‌وه و مریه‌میش ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌وه‌ش به بڕوای یاساناسانی ئه‌و وڵاته سووكایه‌تی به‌و منداڵه كردووه و وه‌ك كاڵایه‌ك به كاری هێناوه.
مریه‌م كلینیك له‌دایكبووی ساڵی 1970 شاری به‌یرووته و كار له‌سه‌ر به‌رهه‌می هونه‌ری ورووژێنه‌ر ده‌كات، بڕیار بوو ئه‌مساڵ سه‌ردانی كوردستان بكات، به‌ڵام دادگاكانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌یدا گرت و تا دوو ساڵی تر ناتوانێت سه‌ردانی هیچ وڵاتێك بكات.
PM:12:20:04/05/2017