گەورەترین زانای جیهان: دەبێت زەوی چۆڵبكرێت

دووەم گەورەترین زانای جیهان هۆشداری دەدات لە لەناوچوونی زەوی و دەڵێت "دەبێت تا 100 ساڵیتر زەوی چۆڵبكرێت".

ستیڤن هۆكینگ زانای بواری تیۆری فیزیایی كە لە دوای (ئەلبێرت ئەنیشتاین)ەوە بە گەورەترین زانای جیهان دادەنرێت هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی ئەگەری بەرپابونی جەنگی ئەتۆمی و گەرمبونی زەوی و گۆڕانكاری لە جیناتی ڤایرۆسەكاندا تا ساڵی ٢١١٧  كە دەكاتە 100 ساڵیتر پێویستە مرۆڤ زەوی جێبێڵێت.

هۆكینگ، دەڵێت "مرۆڤ یان دەبێت هەسارەی زەوی جێبێڵێت و هەسارەیەكی دیكە بۆ ژیان بدۆزێتەوە یان رووبەڕووی لەناوچونی یەكجارەكی دەبێتەوە".

ئەو زانا جیهانیە پێشی وایە ئایندەی مرۆڤایەتی لە بۆشایی ئاسماندایە و دەڵێت "دەبێت نەوەی داهاتومان لە ماوەی سەدەیەكدا گەردونێكی دیكە داگیربكات ئەگەر نا رووبەڕووی شتێكی دیكە دەبێتەوە كە بیری لێنەكراوەتەوە". 



PM:02:20:04/05/2017