بە وێنە.. گۆڕی مەولەوی شاعیر تێکدەدرێت
لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە گۆڕی مەولەوی شاعیر شكێندراو و وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، تا ئێستا بۆمان ڕوونەبوەتەوە بەهۆی كەش و هەوا شكاوە یان هاوڵاتیان شكاندویانە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پێكەوەژیانی ئایینەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو گۆڕەی مەولەوی شاعیر لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شكاوە، هەندێك دەڵێن، پێشتر درزی بردووە و دواتر بەهۆی گەرما و سەرماوە شكاوە، هەندێكیش دەڵێن، لە لایەن هاوڵاتیانەوە شكاوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف پێیوایە، ئەگەر لە لایەن هاوڵاتیانەوە شكابێت، ئەوە هێشتا كوردستان ئەنسار ئیسلامی تێدا ماوە، چونكە تەنها گروپ كە كاری تێكدانی گۆڕی كردبێت لە كوردستان ئەوان بوون، كەسانێكیش هەن فكری ئەو گروپەیان هەیە و كەسێكیش جێبەجێی كردووە.
وتیشی: "دەبێت حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچون بۆ ڕووخانی ئەو كارە بكەن، بەڵام بنەماڵەی خۆمان دەستمان بە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەكەین".
PM:03:26:07/05/2017