تۆڕێكی مەترسیدار دەستگیردەكرێن

لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق بڵاویكردەوە، گروپێکی ساختەکردنی پارە و بە قاچاغ بردنی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ 7/5 لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری، تۆڕێکی تاوانکاری ٢٨ کەسی دەستگیر کراون، کە لە شاری بەغداو پارێزگاکانی دیكەی عێراق چالاک بوون، کاری ئەو گروپە ساختەکردنی پارەی عێراقی و بیانی و بازرگانی کردن بووە بە مادە هۆشبەرەکانەوە، جگە لەوەش بە فرۆشتن و بە قاچاغ بردنی کەلەپور.


لەبەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری عێراق ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ تۆرەکەدا کە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای بەغدا بوون، دەستگیراوە بەسەر بابەتەکانی تاوانکاریدا، لە چاپخانە و پارەی ساختە و بەڵگەنامەی فەرمی کە ئامادەکرابوون بۆساختەکردن و بڕێک لە مادەی هۆشبەر و چەند پارچە کەلەپورێکی کۆن، کە ئامادەکرابوو بۆ بە قاچاغ بردن.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگریدا هاتووە، بەشێک لە تۆڕەکە کاریان ساختەکردنی پارەی عێراقی بووە لە جۆری ٢٥ هەزار دیناری و ٥٠ هەزاری، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستیش بەسەر یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی و چاپخانەکە و ئامێرەکانی دیکەی چاپکردندا گیراوە.


هەر لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکە ئاماژە بەوە کراوە کە بەشێکی تری گروپەکە کاری بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکان و بازرگانی کردن بە کەلەپورەوە بووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەند پارچە کەلەپوردا.
وەک لە بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگریدا ئاماژەی پێکراوە، ژمارەیەکی دیكە لە ئەندامانی گروپەکە کاریان ساختەکردنی بەڵگەنامەی فەرمی وەک پاسپۆرت و تابلۆی ئوتۆمبیلبووە، بەو هۆیشەوە کارئاسانیان بۆ 'تیرۆریستان و کەسانی لە یاسا دەرچوو کردووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگریدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای دۆزینەوەی سەرەداوی ئەو تۆڕە و شوێن پێهەڵگرتنیان، لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای شاری بەغدا لەماوەی یەک کاتژمێردا دەستگیر کراون.






ئه‌م بابه‌ته 1977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:19:07/05/2017