سەرۆکە نوێکەی فەڕەنسا؛ عاشقی مامۆستاکەی خۆی

‌ماچی سەرکەوتن (فۆتۆ: AFP)

سپی-dailystar - ئاژانسەکان

دواجار گەلی فەرەنسا گەنجێکی ٣٩ ساڵی کرد هەڵبژارد، پیاوێک کە پێی وایە هێڵی ناوەڕاستە، نە چەپە نە ڕاست، بەڵام ئەو عاشقێکی سەرسەختی مامۆستاکەی خۆیەتی و حەز بە سێکسکردن لەگەڵ خانمێکی لە خۆی گەورەتر دەکات.

بۆ یەکەمجار لە فەڕەنسا کەسێک لە تەمەنێکی کەمی وەک ٣٩ ساڵیدا بوو بە سەرۆک کۆمار، ئەو گەنجێکی بە ویقارە، حیزبێکی دامەزراندووە کە بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی نەکردووە، بەڵام لە یەکەم هەڵبژاردندا سەرۆکی حزبەکە بوو بە سەرۆکی وڵات.

"سەرۆکی نوێی فەڕەنسا حەزی بە سێکسە لەگەڵ ژنێکی لەخۆی گەورەتر"

ماکرۆن لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٧ە لە شاری ئامیان لە باکوری فەڕەنسا، بڕوانامەی دیبلۆمی قوتابخانەی نیشتمانیی کارگێڕی (ENA)هەیە.، لە ساڵی ٢٠٠٨ لە بانکی رۆتشیلد کاری کردووە، ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩ ئەندامی پارتی سۆسیالیست بووە، لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٢ بووەتە یاریدەدەری سکرتێری گشتی فڕانسوا ئۆلاند، تا ١٥ی تەموزی ٢٠١٤، لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ تا ٣٠ ئابی ٢٠١٦ وەزیری ئابووری و پیشەسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری بووە."

ساڵی ڕابردوو ماکرۆن حیزبێکی بە ناوی بۆ پێشەوە دامەزراند کە نە پەرلەمانتار نە هیچ وەزیرێکی نییە، پارتەکەی سۆسیال لیبڕاڵە و خاوەنی٧٣٠ هەزار و ٢٤٢ ئەندامە، بۆ ئەو ئابووری فەڕەنسا گرنگترین بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو.

ماکرۆن کە بە تۆنی بلێری فەرەنسی دەی چوێنن تەمەنی ٣٩ ماوەیەکی درێژە لەپەیوەندییەکی سۆزداریدایە لەگەڵ بریجیتی هاوسەری کە تەمەنی ٦٤ ساڵە.

"هاوسەرەکەی: من حەزم بە خۆشەویستییەکی تەقلیدی نییە"

ماکرۆن تەمەنی ١٥ ساڵ بووە و خوێندکار بووە کاتێک بریجیت دەناسێت کە ئەو لە خوێندنگا مامۆستای بووە و بەردەوام باس لەوە دەکرێت ماکرۆن لە ڕووی سێکسییەوە بەردەوام حەز بە ژنێک دەکات کە لە خۆی گەورەتر بێت و لە تەمەنی ١٧ ساڵیشدا داوای هاوسەرگیری لە بریجیت دەکات.

دوای ئەوەی خواستی خۆی بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستاکەی ئاشکرا دەکات لەکۆتا ساڵی خوێندنیدا، خێزانەکەی بڕیار دەدەن کە خوێندنگاکەی بگۆڕن، بەڵام ئەوە ڕێگر نابێت لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکەیان.

ئەو لە کتێبەکەیدا بە ناوی شۆڕش دەڵێت خۆشەویستی زۆرکات نهێنییە، جگە لە خۆت زۆرێک لێی تێناگەن.

بریجیت دەڵێت نەختە نەختە خۆشەویستی و جوانی زیاد دەکات، من حەزم بە خۆشەویستییەکی تەقلیدی نییە، نامەوێت وەک ئەوانی تر بم.




AM:11:52:08/05/2017