كە خیانەت لە هاوسەرەكەی دەبینێت لەسەر شەقام ئەم كارە دەكات

ژنێكی ئەفریقی پاش ئەوەی دەبینێت كە هاوسەرەكەی لەگەڵ ژنێكی تردایە لە ئۆتۆمبێلێكدا لە سەر شەقامێكی گشتی خۆی بە ئۆتۆمبێلەكەدا هەڵدەواسێت.

ژنێك ئەفریقی پاش ئەوەی دەبینێت مێردەكەی خانمێكی تری خستووەتە پێشی ئۆتۆمبێلەكەیەوە، بە بینینی ئەو دیمەنە زۆر توڕە دەبێت و خۆی لەبەردەم جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە توند دەكات و لەنێو قەرەباڵغی ناوشاردا دەسوڕێتەوە.

هەرچەند مێردەكەی زۆر هەوڵ دەدات كە ژنەكە ئەو كارە نەكات، بەڵام سوودی نەبووە، پیاوەكە ماوەیەكی كورت بەو شێوەیە ئۆتۆمبیلەكە لێدەخوڕێت و هیچ باكی بەخۆهەڵواسینی ژنەكەی نابێت، ئەم دیمەنە دەبێتە جێی سەرنجی خەڵك و لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا تۆمار دەكرێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە كە لە یوتوب بڵاوكراوەتەوە ژمارەیەكی زۆر كۆمێنتی بۆهاتووە و كەسێك لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی "ژنەكەت دەیەوێت میلێك زیاتر لەگەڵت بێت، چونكە خۆشی دەوێیت، بەڵام رەنگە ئەو خانمە بێت كە لەسەر كوشنی ئۆتۆمبێلەكە دانیشتووە نەك ئەو ژنەی سەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە".



AM:10:39:09/05/2017