سپی - سلێمانی
بەیان بۆمبا، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی
کورد لە ڕیکلامی شانۆگەرییەکی نوێیاندا دەڵێت شەوی بوکێنی خۆشە و ئەمەش بووەتە
جێگەی سەرنجی هەودارانی.
پێگەی گروپی هونەری گەزیزە ڤیدیۆییەکی
بڵاوکردووەتەوە کە ڕیکلام بۆ شانۆییەکی نوێی گروپەکە دەکات کە لە ئێستادا لە شاری
سلێمانی نمایشدەکرێت و چەندین ئەکتەری بەتوانا تێیدا بەشدارن.
شانۆیی شەوی بوکێنی لە نوسینی گەزیزەیە و
دوای چەندین جار گۆڕینی ئەکتەرەکانی بە هۆی وازهێنانیانەوە لە ئێستادا لە هۆڵی
کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان لە شاری سلێمانی نمایشدەکرێت.