پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە
تۆمەتبارە بە دزینی ١٥٠ هەزار دۆلار .
پۆلیسی هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، "دوای
ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا تاوانی دزی لە گوندی ئینگلیزی ئەنجامدرا ، پۆلیس دۆسیەی
لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردەوە و توانی تۆمەتبار دەستگیر بکات"
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی
پۆلیسدا هاتووە "تۆمەتبارەکە ناوی (ئـ. ن . ح) و تەمەنی ٣٧ ساڵە و دانی ناوە
بە تاوانەکەیدا کە بڕی ١٥٠ هەزار دۆلار و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆردی دزیوە".