كەسوكاری مێردمنداڵێك لە
ناحیەی شوڕش دەڵێن: كوڕەكەیان بەهۆی دەرزی هەڵەوە لە 90% پێستی سوتاوە و دواتر گیانی
لە دەستداوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی NRTكەس و كاری مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ لە ناحیەی شوڕش و لە نۆرینگە
ئەهلییەكانی چەمچەماڵ دەرزی داوە لە خۆی و دوای ماوەیەك كوڕەكە گۆشت لە لاشەی بووەتەوە
و پێستی سووربووەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چەمچەماڵ كراوە.
كەسوكاری مێردمنداڵەكە
ئاماژەیان بەوەش كردووە: دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیمان كردوە و پزیشكانی
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی پێیان وتووین كە كوڕەكەیان بەهۆی دەرزی هەڵەوە وای لێهاتووە
و لە 90%ی جەستەی سوتاوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.