بە ڤیدیۆ.. خانەنشینێک لە کاتی مووچە وەررگرتندا گیانی لەدەستدا

لە سلێمانی خانەنشینێک مەدەنی رۆژی ١١ی ئایار ٥ شەممە لەکاتی وەرگرتنی مووچە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکەکەدا گیانی لەدەستدا.

وەک لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، پاشئەوەی ئەو خانەنشینە لەهۆش خۆی دەچێت، چەند کەسێک چارەسەرە سەرەتاییەکانی بۆ دەکەن، بەلآم سوودی نییەو گیان لەدەستدەدات.

بەهۆی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەوە کە بۆتە هۆی کەمکردنەوەی مووچە، بەهۆی دواکەوتنی مانگانەی مووچەشەوە، فەرمانبەران و خانەنشینان لە رۆژانی پێدانی مووچەدا دەبێتە قەرەباڵغی و لە ئەنجامدا مەترسی لەسەر نەخۆش و بەتەمەنەکان دروستدەبێت کە هاتوون مووچەکانیان وەربگرن.  




PM:12:09:12/05/2017