رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا شەوی رابردوو لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند نەوشیروان مستەفا کاتژمێر ١٢:٣٠ ی شەوی رابردوو لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتییەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
گەڕانەوەی ئەمجارەی نەوشیروان مستەفا بەدوور لە چاوی کامێرا و بگرە بەبێ ئاگاداری ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان بوو.
رۆژی ٩/٣/٢٠١٦ نەوشیروان مستەفا سەردانی دەرەوەی وڵات کرد و بۆ ماوەی ساڵ و سێ مانگە لەدەرەوەی وڵاتە بۆ چارەسەکردن.
پێشتریش لە٢٣-٩-٢٠١٥ بۆ هەمان مەبەست ناوبراو چووە دەرەوەی وڵات.
نەوشیران مستەفا رۆژی ٢٣-٩-٢٠١٥ سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا و دواتر بەریتانیای کردو ماوەی زیاتر لە ٧ مانگ لەوڵاتی بەریتانیا مایەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی.
جاری دووەمیش ٣/٩/٢٠١٦ سەفەری وڵاتی بەریتانیای کردو لە مردنی هاوسەرەکەشیدا کە لەمانگی ئازاردا بوو، ناوبراو نەگەڕایەوەو بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو دەمە لەبەر رۆشنایی ئامۆژگاری پزیشەکەکانی نەگەڕایەوە.