بەوێنە .. کچەکەی ڤاندام هاوشێوەی باوکی پێشبڕکێی لەشجوانی دەکات

کچەکەی ئەستێرەی ناسراوی جیهانی ڤاندام کەناوی بیانکایە چۆتەوە سەر باوکی هاوشێوەی ئەو سەرقاڵی پەروەردەکردنی جوانی لەشیەتی.

بیانکا تەمەنی ٢٥ ساڵە و سەرقاڵی نمایشی لەشجوانییە، وەک خاوەن جەستەیەکی بەهێز خۆی نمایش دەکات و خۆی بەیەکێک لە وەچەکانی ئەو بنەماڵەیە ناسیووە کە بنەماڵەیەکن سەرقاڵی وەرزشی لەشجوانین، ڤاندامیش ئەستێرەیەکی فلمی ئەکشان بووە.


بیانکا دەڵێت" دەکرێت ئافرەت بەهێز بێت و هاوکات ژنێتی خۆشی بپارێزێت، دەتوانێت ژنان بەرێزبن لەسەر خوانی خواردن، هاوکات دەتوانن بەرامبەر دوژمنانیش دەرسدادەرێکی باشبن، دەمەوێت بەکورتی بڵێم من کەلەپوری خێزانەکەم دەپارێزم".

ڤاندام لەساڵی ٢٠١٠ دا خەلآتی " سورچاکی تاجی" پێدراوە. لەساڵی لە بەلجیکا ٢٠١٢ دا پەیکەرێکی بە فسفۆر هێندەی بالآی خۆی بۆ دروستکرا، هەتا کار گەشیتۆتە ئەوەی سەمای " دوایەکی پتەو" بەهۆی ئەوە بۆتە سەمایەکی زۆر میللی. دایکی بیانکاش بەهەمان شێوە بووە.

 



PM:08:01:13/05/2017