گەنجترین سەرۆك كۆماری فەرەنسا دەسەڵاتی گرتەدەست
له رێوڕه‌سمێكدا كه ئه‌مڕۆ له كۆشكی ئه‌لیزی له پاریس به‌ڕێوه‌چو، ماكرۆن سوێندی یاسایی خوارد و به ره‌سمی له كۆشكی ئه‌لیزێ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌كار بو.
هاوكات فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی پێشوی فه‌ره‌نساش ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بو كه تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات له هۆلانده‌وه راده‌ستی ماكرۆن كرا.
رێوڕه‌سمه‌كه له كه‌شێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا و به ئاماده‌بونی چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیاری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چو.
ئیمانوێل ماكرۆن كاندیدی میانڕه‌وه‌كان بو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توانی له خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌سه‌ر مارین لوپانی ركابه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت كه كاندیدی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان بو، هه‌روه‌ها ماكرۆن به گه‌نجترین سه‌رۆكی كۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسا داده‌نرێت.
له وتارێكیشدا ماكرۆن رایگه‌یاند؛ جیهان له هه‌مو كات زیاتر پێویستی به فه‌رنسایه و وتیشی: هه‌مو كارێك ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئابوریه‌كی به‌هێز له‌فه‌ره‌نسا و به‌زركردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سوپای ئه‌و وڵاته.
PM:02:43:14/05/2017