بۆ جەستەیەکی تەندروست لەهاویندا ئەم پێهاتەیە بخۆرەوە

تیشکی خۆر زیاد لەپێویست زیان دەگەیەنێت بە پێست و لەش لەڕووی تەندروستیەوە، چونکە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئازاری سەر و بەرزبوونەوەی گەرمی لەش و کۆکە و دڵ تێکهەڵهاتن و ئازاری گەدە، هەندێک جار دەبێتە هۆی لەهۆشچوون.

وەرزی هاوینی لە کوردستان پلەی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و  بۆ ئەوەی لەو گەرمیە خۆت ڕزگاربکەیت دەتەوێت خۆت فێنک بکەیتەوە بە ئامێرەکان، ڕاستەوخۆ هەوا دەیدات لە ئارەقی لەشت و ناڕێکی دروست دەبێت لە پلەی گەرمی مێشک و ڕێژەی شلەمەنی بەرزدەبێتەوە و تەواوی جەستەت دەشێوێت و هەست بە ناساغی دەکەیت و لەشت وشک دەبێتەوە.

بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە وەرزی گەرمادا کە ناتوانین بەتەواوی خۆمان لەو حاڵەتە بەدوور بگرین، پزیشکێکی بەناوبانگ بەناوی ئیزابێل نیرۆدا و پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی ڕێگایەکی تەندروست نیشانی خەڵکی دەدات بۆ ئەوەی تووشی ئەو حاڵەتە نەبن.

بەپێی وتەی پزیشکەکە "لیمۆ باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی لە زیانەکانی تیشکی خۆر پارێزراو بیت، هاوکات نەعنا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی لەش لەکاتی ئارەقکردنەوە و سەرمابوون، بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە و ئاستی زیانی تیشکی خۆر کەمدەکاتەوە وە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ترشی ڤینولین و ڕێککردنەوەی پلەی گەرمی لەش".

هەربۆیە گرنگە ڕۆژانە لیمۆیەک و پاک بکەیت و بە خەڵاتەی کارەبای بیکەیت بە شەربەت، دواتر چەند گەڵایەکی نەعنای بخەیتە ئاوەوە و تێکەڵی ئاوی لیمۆکەی بکەیت، پاشان بۆ ئەوەی تینوێتیت بشکێت و چارەسەری وشکبوونەوەی لەش بکەیت یەک کولەکەش بدەیت لە خەڵاتە و تێکەڵی بکەیت، کەدەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی لەشت بەڕێژەی 95% .

ئەو کەسانەی سەرمایان بووە و تەواوی لەشیان تێکچووە و کرژبووە، بەهۆی ئارەق و تیشکی خۆر و هەوای ساردی ئامێرەکانەوە دەبێت دوو کاتژمێر جاریك ئەم پێکهاتەیە بخۆنەوە


PM:07:41:14/05/2017