بەر لە پشکنین بەم ڕێگایە ڕەگەزی کۆرپەکەت بزانە

کۆرپەکەت کچە یان کوڕ؟ ئەمە پرسیاری سەرەکی خانمانە کاتێک دووگیان دەبن، ئەمەش هەستێکی سروشتیە و بیرکردنەوەی دوو هاوسەر و خانەوادەکانیانە و حەزدەکەن زوو بزانن منداڵەکەیان یان نەوەکەیان چ ڕەگەزێکە، هەربۆیە دەیانەوێت زوو پشکنین بکەن، هەندێکجار دوای چەند پشکنین ڕەگەزی منداڵ بەدیار دەکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی چەندین توێژینەوەی زانستی باس لەوەدەکەن باشترین و بەهێزترین نیشانە بوونی دەرداوەکانە بۆ زانینی ڕەگەزی کۆرپە لە سکی دایکیدا پێش 4 مانگ و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە.

بێگومان ئێستا زانست پێشکەوتووە و بە ئامێری پزیشکی جۆری ڕەگەزی منداڵ دیاریدەکرێت، بەڵام پاش تێپەڕینی چەند مانگی سەرەتا، ڕەنگە هەندێک لە هاوسەرانیش بێ ئارام بن و ئارەزوو بکەن زوو بیزانن.

بەپێی زانیاریەکان کاتێک خانمێک دووگیان دەبێت ئەندامی زاوازێی دەرداوی هەیە، کە بە "دەرداوی دووگیانی ناسراوە" و ئەگەر ڕەنگی سپی بوو وردە وردە کەمێک مەیلەو زەرد بوو ئەم دەرداوە مانای وایە منداڵەکەی کچە، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕەنگەکەی لە سپیەوە بەرەو ڕەنگی قاوەی باو چوو مانای وایە کوڕە.

هەرچەندە ناتوانین پشت بەم زانیاریە ببەستین %100 بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە، بەڵام زیاتر لەهەموو نیشانەکانی دیکە ڕۆڵی هەیە و زیاتر دروستە، هاوکات ئاگاداربە هەندێک کات دەرداو زیانی هەیە بەتایبەت کاتێک بۆنی ناخۆشی لێ دێت و هەست بە خورو و سووربوونەوە دەکەیت، پێویستە بەخێرای سەردانی پزیشک بکەیت.


PM:07:53:14/05/2017