وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگەیاند
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئاشكرا كرد و به‌پێی ئاماره‌كانیش "ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌دا 36 به‌رزبووه‌ته‌وه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق "سه‌عد حه‌دیسی" رایگه‌یاند "له ساڵی 2014 دا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتبووه 3 ملیۆن و 110 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌ڵام له ساڵی 2015 دا به رێژه‌ی له سه‌دا 20 به‌رزبووه‌وه و له ساڵی 2016 شدا به رێژه‌ی له سه‌دا 34 به‌رزبووه‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ساڵی 2017 دا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق به رێژه‌ی له سه‌دا 36 رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
"سه‌عد حه‌دیسی" وتیشی، حكومه‌تی به‌غدا به ئاڕاسته‌ی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی راكێشانی بۆری نه‌وتی خاو بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به هه‌نگاو ده‌نێت كه درێژییه‌كه‌ی هه‌زار و 490 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ناوبراو له‌باره‌ی غازی شله‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا دوو ملیۆن و 303 هه‌زار به‌رمیل غازی چڕكراوه هه‌روه‌ها 40 هه‌زار تۆن غازی شل هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه"، ئاشكراشی كرد "داهاتی هه‌ردووكیان 100 ملیۆن دۆلار بووه".
PM:03:31:15/05/2017