سۆران عومەر: ئەو بەرپرسەی ٣٦٠ ڤێلای لە ئەڵمانیا هەیە کۆسرەت رەسوڵ نییە

پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی، سۆران عومەر رەتیدەکاتەوە ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا ٣٦٠ ڤێلای هەبێت کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان هەبێت.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، لە هەندێ شوێن لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەبێ بەڵگە ناوی كۆسرەت ڕەسوڵ هێنراوە، ئەمەش دورە لەڕاستییەوە.

سۆران عومەر، لەرێگەی رونكردنەوەیەكەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك سەبارەت بە خاوەنی 360 ڤێللاكەی ئەڵمانیا كە (كۆسرەت رەسوڵ) جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی پێ‌ تۆمەتبار دەكرێت، ئەوە رادەگەیەنێت، ناوهێنانی ناوبراو دوورە لە راستیەوە.

نوسیویەتی”بەبێ بەڵگە ناوی بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ هێنراوە، ئەمە دورە لەڕاستی و ئەو كەسە ئەو نیە بۆ زانین”.
ئەوەی سەرنج دەدرێت دۆسیەیەی ٣٦٠ ڤیڵاو چەند گەندەلێیەکی تر کە هەر سێ پەرلەمانتار، سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح و شێرکۆ جەودەت لە دوا سەردانیان بۆ ئەورپاو گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە میدیاکاندا وروژاندویانە، تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەکردووە.  
دەقی رونكردنەوەكە

ڕونكردنەوەیەك
ئەمشەو لەبەرنامەی تاوتوێی NRT باسی بەرپرسێكی كوردمان كرد كە 360 شوقەی لە وڵاتێك هەیە، بەبێ ئەوەی ناوی كەس بهێنرێ، بەڵام لە هەندێ شوێن لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەبێ بەڵگە ناوی بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ ھێنراوە، ئەمە دورە لەڕاستی و ئەو كەسە ئەو نیە بۆ زانین.



PM:07:48:15/05/2017