ڤیدیۆ... پۆلیسی دهۆک کەسێک لە خۆکوشتن ڕزگار دەكات

پۆلیسی دهۆک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاکەوتن لە ناوەندی بازاڕی دهۆک کەسێک لە هەوڵی خۆکوشتن ڕزگار دەکات.

بە وتەی پۆلیس ڕووداوەکە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە بووە و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، کەسێک لەسەر باڵکۆنی یەکێک لە نهۆمەکانی بینایەک دانیشتووە کە پێدەچێت هەوڵی دابێت خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام دواتر ئەفسەرێكی پۆلیس بە ناوی (ڕێبەر نەعمەت) دەیگرێت و ناهێڵێت ئەو کارە بکات.

جێگەی باسە پۆلیسی دهۆک هیچ زانیارییەکی لەسەر ناسمانەی ئەو کەسە بڵاونەکردووەتەوە کە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.





PM:02:33:16/05/2017