عەبادی داواکارییەک لە داعش دەکات

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە چەکدارانی داعش دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن.

لە وتاری هەفتانەی خۆیدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "بەڵێن بە چەکدارانی داعش دەدەین کە دادگاییەکی عادیلانە بکرێن و داوایان لێدەکەین خۆیان بە دەستەوە بدەن، ناکۆکییە سیاسییەکان هاوکاری دوژمن دەکات لە کردەوە تیرۆریستییەکان ئەویش لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و ئاژاوەنانەوەوە".

وتیشی "شەڕی موسڵ پێویستە بەپەلە و یەکلاکەرەوە بەڕێوەبچێت، توانا هەواڵگرییەکانمان گەشەی بەخۆیەوە بینوە و لە ئێستادا ئێمە لە پێش دوژمنەوەین و هەموویان بۆمان ئاشکران".

ڕوونیشیکردەوە، شانەکانی فڕاندنیان لەبەغدا ئاشکراکردووە و دەرکەوتووە کە پەیوەندیان بە گروپە چەکدارەکانەوە



PM:11:38:16/05/2017