دوابەدوای قاڵیباف، ئەمڕۆ جیهانگیری کاندیدی
ڕیفۆرم خوازەکان کاندید بوونی خۆی کشاندەوە و بڕیاریدا پاڵپشتی لە ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێستا بکات.
دوای ئەوەی دوێنێ
قاڵیباف لە بەرژەوەندی ڕەئسی کچایەوە، ئەمڕۆش جیهانگیری کشایەوە و ڕایگەیاند "من له سه‌ر پێداگری و بانگهێشتی گه‌وره‌كانی وه‌ك
سه‌ید محه‌مه‌د خاته‌می هاتوومه‌ته مه‌یدان و له سه‌ره‌تاوه رامگه‌یاند كه ته‌واوكاری
رۆحانیم".
هەروەها وتیشی "داوا له هه‌موو رێفۆرمخوازان و
میانڕه‌وه‌كان ده‌كه‌م ده‌نگ به رۆحانی بده‌ن".
بەمەش تەنها هەریەکە لە سه‌ید موسته‌فا ئاغا میر سه‌لیم،
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌ید ئیبراهیم ره‌ئیسی، كه‌سایه‌تی نزیك له عه‌لی خامنه‌یی، سه‌ید
موسته‌فا ههشمی ته‌با مانەوە بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران.
بڕیارە ڕۆژی ١٩ ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بە
جیا‌و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای شار و گوندەکان بەڕێوە بچێت.