وەفدێکی پارتی و یەکێتی لە بەغدان

بۆ جارێکی تر وەفدێکی پارتی و یەکێتی کە پێکهاتوون لە فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدان و لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کۆبوونەوە.

عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لەسەر داوای فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، چوونەتە شاری بەغدا و بەشداریی کۆبوونەوەیەکیان کردووە کە تێیدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراقیش بەشدار بوون".

موفتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە فازڵ میرانیش بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئامادە بووە و هەریەک لە نووری مالیکی بە سیفەتی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و ساڵح موتڵەگ و عەممار حەکیم بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە.

عەدنان موفتی دەشڵێت" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کراوە کە لەنێویاندا بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق".



PM:12:07:17/05/2017