زۆرن ئەوانەی بەدەست زۆری كێشەوە دەناڵێنن و بۆ ئەوەش چەندین دەرمانی جۆراوجۆر بەكاردەهێنن كە پێدەچێت زیانی لاوەكیان هەبێت.
بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوە زانستیەكان بۆ ئەوەی بە ئاسانی و لەماوەیەكی كەمدا بێ هیچ زیانێكی لاوەكی كێشت دابەزێت پەیڕەوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكە.
هەنگاوەكان و مەرجەكانی جێبەجێكردنی ڕیجێمێكی سەركەوتوو و تەندروست:
1.ڕۆن، شەكر، نان بەهیچ جۆرێك ڕێگا پێدراو نیە هیچ كاتێك.
2.برنج هەفتەی جارێك بۆ دوو جار دەتوانی بۆ نیوەڕۆ بە پڵاو ئامادەی بكەی بەبێ ڕۆن، یان دەتوانی كوبەی پێ دروست بكەیت.
3.سێ ژەمە پێش نان خواردن چەن ئاوت پێخورایەوە بیخۆرەوە.
4.سێ ژەمە پێش نان خواردن قاپێك زەڵاتەی گەورە بخۆ باشتر وایە لیمۆ و خەیاری تێدابێت.
5.بەیانیان یەك پەنیری سێگۆشە یان دوو هێلكەی كوڵاو یان قاپێك ماستی بێ چەوری یا كوپێك شیری كەم چەوری لەگەڵ یەك لەت نانی بچوك، ئەگەر تۆستی جۆ یا نانی هەورامی بێ باشترە.
6.نیوەڕوان هەرشتێك بخورێ ئاسایە، بەڵام بێ ڕۆن بێت بۆ نموونە (سنگی مریشكی كوڵاو، ماسی برژاو، تكە یان هەر جۆرێكی شلە).
7.ئێوارە هەر جۆرێكی سووپێك بخورێت گرنگ ئەوەیە ڕۆنی تیادا نەبێت.
8.زەڵاتە و ئاوت بیرنەچێت پێش نان وە لەنێوان ژەمەكاندا ئاو زۆر بخۆرەوە.
9.لەنێوان هەر ژەمێك و ژەمێكی تردا ئەگەر برسیت بوو دەتوانی جۆرێكی میوە یان لەهەر جۆرە بەشێك بخۆی، باشتر وایە میوە تەنها لەنێوان ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارەدا بخورێت.
10.كاتێك هەستت كرد برسیتە ئەو شتانە بخۆ كە كالۆریان كەمە وەك چەند دەنكێك (بادام، گەنمەشامی كوڵاو و برژاو، گوێز، چەند دەنكێك زەیتوو، خەیار و تەماتە، سندی، قەرنابیت...) بەڵام لەپێشدا ئاو بخۆرەوە هەستی تێربوونی زیاترت پێ دەبەخشێت.
11. هەفتەی یەك جار گۆشتی بێ چەوری و چەن جارێك سنگی مریشكی كوڵاو ڕێگا پێدراوە.
12. باشتر وایە نانی ئێوار كاتژمێر ٦ بخورێت.
13. نانی بەیانی مەرجە بخورێت، وە نابێ هیچ ژەمێك فەرامۆش بكرێت بەهیچ جۆرێك.
14. یەك قەترە زەیت یەك كەوچك شەكر ڕەنجی حەفتەیەك ڕێجیمت بەفیڕۆ دەدات هەرگیز بە هیچ بیانوویەك بۆ یەك ژەمیش ڕێجیم مەشكێنە.