ئۆتۆمبیلی پۆلیس بەهۆی جلوبەرگەوە كچێك دەشێلێت

گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە پۆلیسی ئێران بە ئۆتۆمبیل پێش بەكچێك دەگرن كە لەچكەكەی بەدڵی ئەوان نیە‌و دواتر پۆلیس بە ئۆتۆمبیل كچەكە دەكات بە ژێرەوە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا كە لەتارانی پایتەختی ئێران تۆماركراوە خانمێك دەبینرێت لەلایەن پۆلیسەوە، لەئۆتۆمبێلەكە دادەبەزێنرێت و پاش دەمەقاڵەی کچەکە لەگەڵیاندا، دەچێتە پێش ئۆتۆمبێلەكە، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە دەیكاتە ژێرەوەو ئیتر گرتەکە بەو دیمەنە كۆتاییدێت، چونكە ئەو كەسەی گرتەکەشی تۆمارکردوووە هاواردەكات و لەترسا رادەكات.





PM:04:48:18/05/2017