تورکیا داوای گۆڕینی ماکگۆرک دەکات

تورکیا داوای گۆڕینی نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش دەکات و دەڵێت، برێت ماکگۆرک پاڵپشتی پەکەکە و یەپەگە دەکات.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تیڤی تورکیادا رایگەیاند، برێت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش بە ئاشکرا یارمەتی و پاڵپشتی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە دەکات.

چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، شتێکی باش دەبێت ئەگەر ئەمریکا برێت ماکگۆرک بگۆرێت و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێت.

ئەو داوایەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەمریکا دوای ئەوە دێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا برێت مکگۆرک سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرەپرسانی یەپەگە وپەیەدەدا کۆبووەوە، سەردانەکەش هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا.



PM:05:16:18/05/2017