جۆن مەکین سیناتۆری ناسراوی کۆمارییەکان داوا لە ئیدارەی ترامپ دەکات سەردار کیلیج باڵوێزی تورکیا لە واشنتۆن دەربکات.
جۆمەكین سیناتۆری ئەمریكی بە تۆڕی میدیایی MSNBC ی ئەمریكی راگەیاندوە، ئێرە ئەمریكایە، نابێت ئەوە روبدات كە رویدا، هیچ پاساوێك نییە بۆ ئەوەی رویدا، دەبێت سەردار كیلیچ باڵیۆزی توركیا لەواشنتۆن دەربكرێت.
مشتومڕو كاردانەوەكان لەبارەی هێرشی پاسەوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان و چەند هاووڵاتییەكی توركیا بۆ سەر خۆپیشاندەرانی كورد لە واشنتۆن لەكاتی سەردانەكەی ئەردۆغاندا، بەردەوامە