خامەنەئی بەرپرسێکی نووسینگەکەی لەسەر کار دورخستەوە

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی، بەڕێوەبەری چاودێری و پشکنینی نوسینگەکەی، عەلی ئەکبەر ناتق نوری لە کارەکەی دوورخستەوە.
 کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، کە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی ئەکبەر ناتق نوری لە نووسینگەکەی خۆی دەرکرد، لەبەرئەوەی ناوبراو پاڵپشتی لە ریفۆرمخوازەکان کردووە.

تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای هەڵبژاردنەوە، کێبەرکاری نێوان رۆحانی  کاندیدی ریفۆرمخوازو ئیبراهیم رەئیسی موحافزەکار کە عەلی خامەنەئی پاڵپشتی دەکات، یەکلایی دەبێتەوەو ئێران هەشتەم سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت.



PM:04:01:19/05/2017