ساندرۆ هەڕەشە لە ریاڵ مەدرید دەکات


ساندرۆی یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەو ئێستای یانەی مەلەگە هەڕەشە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات دەڵێت دەمەوێت شکست بە ریاڵ مەدرید بێنم و گۆڵ لەو یانەیە تۆمار بکەم و یانەی بەرشەلۆنە بکەمە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.

ساندرۆ دەڵێت من خۆم بە قەرزاری یانەی بەرشەلۆنە دەزانم بۆیە دەمەوێت گۆڵ لە ریاڵ مەدرید بکەم و بەرشەلۆنە بکەمە پاڵەوان.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە ریاڵ مەدرید و مەلەگە لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیا رووبەرووی یەکببنەوە.



PM:08:50:19/05/2017