" د. یوسف محەمەد سەردانی هەولێر دەکات"

وا بڕیارە بۆ بەستنی پرسەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سبەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هەولێر بکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" بڕیارە سبەی بۆ بەشداریکردن لەو پرسەیەی کە وا بڕیارە بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر بۆ نەوشیروان مستەفای رێکبخات، سەرۆکی پەرلەمانیش سەردانی ئەو شارە بکات و بەشداری پرسەکە بکات".

وا بڕیارە سبەی یەک شەممە بزووتنەوەی گۆڕان لە مزگەوتی سەواف لە هەولێر پرسە بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دابنێت، بەپێی زانیارییەکانی سپی، سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداری ئەو پرسەیە دەکات.

ئەمرۆ دوای بەشداریکردنی وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی د. رۆژ نوری شاوەیس لە پرسەی نەوشیروان مستەفادا لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەنووسان لەسەر بەشداریکردنی سەرۆکی پەرلەمان لە پرسەکەی هەولێردا، ناوبراو وتی" ئەوە پەیوەندی بە پرسەوەكەوە نیە".
هەروەها لەسەر بەشداریکردنیان لەپرسەکەشدا وتی " ئێمە بەفەرمی بەشداری پرسەی كاك نەوشیروانمان كردوە، هیواشمان پتەوە كە ئەم میللەتە ئاشتەوای خۆی دوروست دەكات، تەنیا ئاشتەوای رێگای سەركەوتنمانە".

لە رێکەوتی ١٢/١٠/٢٠١٧ دا پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگای هێزێکی تایبەتەوە رێگای لە سەرۆکی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد گرتووە کە سەردانی هەولێر بکات و لەو دەمەوە ناوبراو سەردانی هەولێری نەکردووەو پەرلەمانیش پەکخراوە. 




PM:03:17:20/05/2017