قاسمی سلێمانی، نەوشیروان مستەفا بە سیاسەتوانی دژە دیکتاتۆری وەسف دەکات

لە پرسەیەکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە بڵاویکردۆتەوە، فەرمانگەی سووپای قودس، نەوشیروان مستەفا بە سیاسەتوانی دژە دیکتاتۆری وەسف دەکات.

 ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی ئەو پرسەنامەیەی فەرماندەی سووپای قودسی ئێرانی بڵاوکردۆتەوە کە بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە ئاراستەی تاڵەبانی و بنەماڵەکەی کردووەو، تیایدا هاتووە" جەنابی مام جەلال تاڵەبانی ڕێبەری ماندوو نەناسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتوانی دژی دیكتاتۆریی سەردەمی شەڕی سەدام  یار و هەڤاڵی لەمێژینەی جەنابتان، كۆچكردوو نەشیروان مستەفا، بووە هۆی خەم و پەژارەمان".

سلێمانی لە بڕگەیەکی تری پرسەکەیدا دەڵێت "لە لایەن خۆمەوە كۆچی ئەم خەباتگێڕە لەئێوەو بنەماڵەی بەرێزی نەشیروان مستەفا سەرەخۆشی دەكەم‌و لەخودای گەورە داواكارم ئەو كۆچكردووە ببەخشێت‌و بۆ بەجێماوان‌و هەڤاڵانی داوای سەبووری دەكەم".



AM:11:55:21/05/2017