لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پارێزگاری كوردستان ڕایگەیاند " لە (%59) ی هاوڵاتیانی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێرانیان كردووە"، ئەمە لەکاتێکدا زۆربەی لایەنە بەرهەڵستکارە کوردەکانی رۆژهەڵات بایکۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاند.
عەبدول موحەمەد زاهیدی، پارێزگاری كوردستان بۆ ئاژانسی میهر رایگەیاندووە" سەرجەم (694) هەزارو (37) دەنگ لە كوردستاندا دراوە، (حەسەن ڕۆحانی) (%73) ی دەنگەكان، كە دەكاتە (467) هەزارو (700) دەنگی لە كوردستان بە دەست هێناوە".
ئەو بەرپرسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕەئیسی بوو كە (%24) ی دەنگەكان (155) هەزارو (36) دەنگی بە دەست هێناوە.
ناوبراو وتشی "بەبەراورد بەهەڵبژاردنەكانی پێشوو ئاستی بەشداری خەڵكی كوردستان (%6) كەمی كردووە، لە شاری سەقز (%81) ی خەڵك دەنگیان بە (حەسەن ڕۆحانی) داوە.
زاهیدی وتیشی: بەبەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو دەنگەكانی (ڕۆحانی) (%2) لە كوردستاندا زیادی كردووە، سەرجەم یەك ملیۆن و (181) هەزارو (883) كەس لە كوردستان مافی دەنگدانیان هەبوو.
ئەو ئەنجامە لە کاتێکدایە هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ( دیموکراتەکان و کۆمەڵەکان ) هەڵوێستی بایکۆتیان راگەیاندو داوایان لەهاوڵاتیانی کورد کرد بەشداری نەکەن، پژاکیش، تەنها بەشداری هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی کردو سەرۆکایەتی بایکۆتکرد.