لافیته‌كانی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا لەهەولێر لێكرانهوه
سه‌رجه‌م ئه‌و لافیتانه‌ی بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا لەشاری هەولێر هەڵواسرابوو ، لێكراونەتەوەو وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش هیچ زانیاریەك نادركێنێت .
ئەمرۆ یەك شەممە پرسەی نەوشیروان مستەفا لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و بەهۆی كۆچكردنی ناوبراویشەوە چەندین لافیتەو نوسراوی سەرەخۆشی لەچەند شەقامێكی هەولێر هەڵواسراون، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە ڕێگەیان پێنەدراون و لێكراونەتەوە .
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش لەلێدوانێكیدا لەسەر ئەم بابەتە به‌ڕادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووە: "له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ناده‌م".
PM:05:36:21/05/2017