پیاوان بۆ لەدوای سێکس دەخەون؟

دوای پەیوەندی سێکسی، پیاوان دەخەون یان خۆیان ون دەکەن و پشت دەکەنە هاوسەرەکەیان، ئەمە زۆر بەربڵاوە و زۆرینەی پیاوان بەم شێوەیەن.
ئەم ڕەفتارە خانمان توشی دوودڵی دەکات چەندین پرسیار بەمێشکیاندا دێت ئایا هۆکاری ئەمە چییە و بۆچی دەگەڕێتەوە؟ ئایا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە هاوسەرەکەت خۆشی ناوێیت؟
زۆربەی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەم ڕەفتارە پەیوەندی بەخۆشەویستی پیاوەوە نیە بۆ هاوسەرەکەی، بەڵکو لە دەرەوەی ئیرادە و ویستی خۆیەتی.
لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان ئەوەیان سەلماندووە لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، لەناو جەستەی ڕەگەزی مێ هۆڕمۆنی "ئۆکسیتوسین" کە بە هۆڕمۆنی خۆشەویستی ناسراوە بەرز دەبێتەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی، ئەم هۆرمۆنە هەستی خۆشیت پێدەبەخشێت و دەتحەوێنێتەوە.
بەڵام لەشی پیاوان هۆڕمۆنی "پرولاکتین" بەرزدەبێتەوە لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، ئەمەش هۆکارە بۆ ماندووبوون و هەست کردن بە خەوهاتنێکی زۆر، بەهەمان شێوە لەشی خانمان ئەم هۆڕمۆنەی بەرزدەبێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر کەم هەربۆیە پیاوەن زۆرتر هیلاک دەبن و ویستی دوورکەوتنەوەیان دەبێت دای سێکس.


PM:08:06:21/05/2017